وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگەیاند، تاوه‌ره‌كانی تۆڕی كارەبای نێوان خانه‌قین – كه‌لار له سنووری پارێزگای دیاله كرانه ئامانج و تۆڕه‌كه له‌كاركه‌وت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، “له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیدا هه‌ردوو هێڵی كاره‌بای خانه‌قین – كه‌لار به بۆمبی چێندراو كراونەتە ئامانج و به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك له تاوه‌ره‌كان كه‌وته‌خواره‌وه و تۆڕه‌كه به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وت.”
ئاماژەی بەوەشكردووە، “له‌كاتێكدا ئێمه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان بەشێوەیەكی باش بەردەوامین، به‌ڵام به‌هۆی كاری تێكده‌رانه‌وە ڕوبه‌ڕووی كێشه ده‌بینه‌وه”.
ڕوونیشیكردووەتەوە، “هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان چڕده‌كەینەوه، تا به‌زووترین كات تاوه‌ره‌كان چاكبكەینەوه و كاره‌با بۆ هاوڵاتییان بگه‌ڕێنینه‌وه”.