ئارسیناڵ بە کڕینی بین وایت ڕیزبەندی گرانبەهاکانی گۆڕی

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەفەرمی بۆندی لەگەڵ بنجامین ویلیام وایتی ناسراو بە “بین وایت” واژووکرد.

یانەی ئارسیناڵ بەفەرمی گواستنەوەی بن وایتی لە یانەی برایتۆن ئالبیۆنەوە بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند ئاشکراکرد.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، بن وایت لە مێژووی گواستنەوەکانی یانەی ئارسیناڵ دەبێتە سێیەم گرانبەهاترین یاریزان لە دوای گواستنەوەکانی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ (72 ملیۆن)، هەروەها نیکۆلاس پیپی (55 ملیۆن).

لەڕیزبەندیی گرانبەهاترین بۆندە واژووکراوەکانی خولی نایابی ئینگلیزیشدا دەبێتە پێنجەم گرانبەهاترین و گۆڕانکاری لە ڕیزبەندییەکە دروستکردووە.

ڕیزبەندی گرانبەهاترین بۆندەکانی پریمەرلیگ بەدرێژایی مێژوو (یاریزانە ئینگلیزییەکان):

دانی درینکواتەر (لیستەرسیتی بۆ چێڵسی – 2017): 35 ملیۆن پاوەند

ئەلێکس ئۆکسلەید چامپەرلین (ئارسیناڵ بۆ لیڤەرپوڵ – 2017): 35 ملیۆن

جۆن ستۆنس (ئێڤەرتۆن بۆ مانچستەر سیتی 2016): 47.5 ملیۆن

ئارۆن وان بیساکا (کریستاڵ پاڵاس بۆ مانچستەر یونایتد 2019): 49 ملیۆن

کایل واکەر (تۆتنهام بۆ مانچستەر سیتی 2017): 49 ملیۆن

بین وایت (برایتۆن بۆ ئارسیناڵ 2021): 50 ملیۆن

بین چیلوێڵ (لیستەر سیتی بۆ چێڵسی 2020): 50 ملیۆن

ڕەحیم ستێرلینگ (لیڤەرپوڵ بۆ مانچستەر سیتی 2015): 50 ملیۆن

جادۆن سانچۆ (دۆرتمۆند بۆ مانچستەر یونایتد 2021): 73 ملیۆن

هاری ماگوایەر (لیستەر سیتی بۆ مانچستەر یونایتد 2019): 80 ملیۆن پاوەند.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت کورد لە بەغداد یەکبێت بۆ بەرگری لە مافی خەڵکی خۆمان

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بڕیاریدا: دوو ئەستێرە دەمێننەوە و 13ی ئاب کۆتا مۆڵەتە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share