FBI: ئەو تەقینەوەیەی لە بەندەرەکەی بەیروت ڕوویدا کەمتربووە لە نیوەی نیتراتی ناو بارهەڵگرەکە

نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا دوای ساڵێک لە تەقینەوەکەی بەندەری مەرفای بەیروت جەختیکردەوە، ئەو تەقینەوەیەی ڕویدا کەمتر 20% لە نیتراتی ئەمۆنیۆم بووە لەو بارهەڵگرەی لە ساڵی 2013دا بەتاڵکراوەتەوە.  

نوسینگەی FBI ئەوەی خستووەتەڕوو، بارهەڵگری ژمارە12ی بەندەری مەرفای بەیروت بڕی 552 تۆنی مەتری نیتراتی ئەمۆنیۆمی تێدا بووە لەکاتێکدا بڕی ڕاستەقینەی ئەو نیتراتەی لەبارهەڵگرەکەدا بووە پێشتر 2754 تۆنی مەتری بووە و لەساڵی 2013دا بەتاڵکراوە.

FBI دەڵێت، ئەمە گومانەکان سەبارەت بە حەشاردانی بڕێک لە نیتراتی ئەمۆنیۆم زیاتر دەکات.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر تەقینەوەکەی بەندەری مەرفای بەیروت لە چواری ئابی 2020، تائێستا ژمارەیەکی زۆر پرسیاری بێوەڵام ماونەتەوە سەبارەت بە تەقینەوەکە، یەکێک لەوانە چۆن ئەو بڕە زۆرە لە نیتراتی ئەمۆنیۆم هەڵدەگیرێت لەو شوێنەدا بەبێئەوەی ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئەو مادە مەترسیدارە بگیرێتەبەر.

تەقینەوەکەی ساڵی ڕابردووی بەندەری مەرفای بەیروت بە یەکێک لە بەهێزترین تەقینەوە نا ئەتۆمییەکانی جیهان دادەنرێت لە مێژوودا، کە زیاتر لە 200 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و هەزاران برینداریشی لێکەوتەوە، ڕووبەرێکی فراوانیشی لە بەیروت وێرانکرد.

ڕاپۆرتەکەی FBI هیچ وردەکارییەکی لەبارەی ئەو بڕە نیتراتی ئەمۆنیۆمە بڵاونەکردووەتەوە کە لە بەندەرەکەدا تەقیەوە، نەشیوتووە ئەو برەی دیکەی بارهەڵگرەکە کە پێشتر بەتاڵکراوە بۆ کوێ نێردراوە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا کۆمەڵکوژ کران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share