تەندروستیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەندرێت

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك له ‌ئێستادا نیه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئەوەشی باسدەكرێت دوورە لەڕاستییەوە.

روبی فه‌لاح، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، “هیچ بڕیارێكمان نیە له‌ ئێستادا‌ بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ، ئەوەشی باسدەكرێت كە له‌ ڕۆژی 1ی ئاب تا 30ی ئه‌و مانگه‌ دوورە له ‌ڕاستیه‌وه”‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی هێشتا هیچ بڕیارێكی‌ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌رنه‌كردووە، هه‌ر بڕیارێكیش هەبێت، هاوڵاتیانی لێ ئاگادارده‌كرێته‌وه”.

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا لەعێراق دەنگۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی تەواوەتی بڵاوكرایەوە لە میدیاكانی عێراقدا.

بابەتی پێشتر

به‌له‌مێك به‌ 13 كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ریای ئیجه‌ ژێرئاوكه‌وت

بابەتی دواتر

كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئامانجە ستراتیژییەكەی ئێران دەهێنێتەدی؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی ئێران دەکات

محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تاران، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا بانگهێشتێکی لەلایەن ئیبراهیم…
Total
0
Share