چین دەستپێشخەرییەك بۆ ئاسایشی زانیاری دەخاتەڕوو

پاراستنی زانیاری

وڵاتی چین دەستپێشخەرییەكی جیهانیی وڵاتەكەی ئاشكراكرد لە بواری ئاسایشی زانیاری، كە وادەكات زانیارییە تەكنەلۆژییەكان چی دیكە مەترسییان لەسەر نەبێت.

وانگ ئی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند، وڵاتەكەی دەستپێشخەرییەكی هەیە بۆ ئاسایشی تەكنەلۆژیای زانیاری، كە تا ئێستا لە ترسی دزینی زانیارییە تەكەنەلۆژییەكان كۆمپانیاكان زانیارییەكانیان لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان دەپارێزن.

وەزیری دەرەوەی چین لەبارەی دەستپێشخەرییەكەوە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەو دەستپێشخەرییەدا چین داوا لە كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆژیا دەكات كە “دەرگای پشتەوەی خزمەتگوزارییەكانیان دروست نەكەن، بۆ ئەوەی چی دیكە لە ڕێگای نایاساییەوە هەوڵی دەستخستنی زانیاییەكانی بەشداربوان نەدرێت”.

پرسی دزینی زانیاری بەكارهێنەرانی تەكنەلۆژیا و سیخوڕیكردنی وڵاتان بەسەر یەكترەوە لەڕێی كۆمپانیاكانیانەوە، تا ئێستا جێی ململانییەی نێوان وڵاتە زلهێزەكانە بەتایبەت چین و ئەمریكا، لەدواین ڕوداوی پەیوەست بەو بابەتەشەوە ئەمریكا ئەپی تیك تۆكی چینی بە سیخوڕیكردن بەسەر وڵاتەكەیەوە تۆمەتبار دەكات.

بابەتی پێشتر

وێنە.. چیرۆکی دایکایەتی لە زیندان

بابەتی دواتر

ئاشتییەكەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل پەل بۆ وڵاتانی دیكەی عەرەبی دەكێشێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share