زانایان بوونی ئاماژەی ڕوون لەبارەی ژیان لەدەرەوەی زەوی ئاشکرادەکەن

زانایانی گەردوونناسیی بەریتانی ئاماژە بۆ بوونی نیشانەی ڕوون دەکەن لەبارەی بوونی ژیان لەدەرەوەی گۆی زەوی و تەنانەت دەرەوەی کۆمەڵەکەشمان، ئەم بۆچوونانەشیان پشتیان بە کۆمەڵێک پێوەری زانستی بەستووە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو پێشبینییەی زانایان دوای دووبارە پێداچوونەوە بۆ سروشتی هەسارەکان کراوە کە دەکرێت ژیانیان تێدابێت.

زانایانی بەریتانی گرنگییان بەو هەسارانەداوە کە پێکهاتە و قەبارە و پلەی گەرمی کەشوهەوایان لە زەوییەوە نزیکە.

لەدوایین ڕاگەیاندنیاندا دەڵێن، ئەگەرێکی زۆری هەیە ژیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر هەبێت، بەپێی ئەو پێوەرە زانستییانەی لە نوێترین بەدواداچوونەکاندا پێیگەیشتوون.

زانایان ئاماژەیان بە هەسارەی نپتۆنی بچوک کردووە کە یەکێکە لەو هەسارانەی نزیکیی هەیە لە زەوییەوە و دەکرێت ژیانی لەسەربێت، نیوە تیرەکەی دوو هێندەی تیرەی زەوی و قەبارەکەی هەشت هێندەی زەوی دەبێت و هەسارەی هاوشێوەش لەگەردووندا زۆرن.

نیکۆ مادوسۆدان، زانای گەردوونناس لە زانکۆی کامریج دەڵێت، ئەم هەسارانە دەچنە ناو کۆمەڵەیەکی نوێوە کە سەرجەمیان ئاویان تێدایە و بە زەریا و بەرگەهەوای هایدرۆجینی داپۆشراون، گرنگیدان بە لێکۆڵینەوە لەم هەسارانە دەتوانێت پرۆسەی گەڕان بەدوای ژیان لەدەرەوەی زەوی ئاسان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن…
زیاتر ببینە

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن. بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک…
Total
0
Share