ڕەنگە کەمبن ئەو کەسانەی کە باسی کۆرۆنا دەکرێت ئومێدی بە ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت کە ڕۆژێک بە دەستی بگات و لە دڵەڕاوکێی توشبون بە ڤایرۆسەکە ڕزگاری ببێت، ئەمڕۆ 32 ڤاکسین لە دونیادا ئامادەی تاقیکردنەوەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی بی بی سی تا ئێستا نۆ کۆمپانیای گەورەی جیهانی ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە کە سەلامەتی خۆبەخشەکان لە پێش هەرشتێکی دیکەوە بێت.
پێشتر گومان هەبوو لە پێناو پێشبرکێی دروستکردنی یەکەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنا تەندروستی مرۆڤایەتی بکەوێتە مەترسییەوە.
زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی لە کۆتا زانیاریی لەبارەی ڤاکسینەکەیەوە ڕایگەیاندووە، دوای وەستاندنی توێژینەوە لە دوو ڕۆژدا بەهۆی نەخۆشکەوتنی یەکێک لە خۆبەخشەکانەوە و دڵنیابوونەوە لە هۆکاری نەخۆشییەکەی توێژینەوەکە دەستیپێکردووەتەوە.
دوای سەرکەوتنی دڵنیایی یەکێک لەم ڤاکسینانە یان چەند ڤاکسینێک وڵاتان دەکەونە واژۆی ڕێککەوتن بۆ کڕینی ڤاکسینێک بۆ هاوڵاتیانیان.