دەربارەی ڤاكسین وەزارەتی تەندروستی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتییان دەكات كە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی تۆماربكەن.

وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكدا ڕوو لە هاوڵاتییان دەڵێت، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆماربكەن لەڕێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی (kurdvac).

ئاماژەشدەدات، “بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین، سەردانی ناوەندەکانی ڤاكسین مەكەن تا ئەوكاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگاداردەكرێنەوە”.

وەزارەتی تەندروستی دوپاتیشیدەكاتەوە، بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی. ئاشكراشیدەكات، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت.

بۆ خۆتۆماركردن بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاكسین كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە مەترسیی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ زیاددەكات

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا لە جیهاندا پێشبینیدەكرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكان تا ساڵی 2070 زیادبكاتـ، هۆشداریدەدرێت  بەو هۆیەوە…
Total
0
Share