چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی فێڵ لە مەنەفێستەکانیاندا کراوە، دەبێت بگەڕێندرێنەوە ئەو شوێنەی لێوەی هێنراون.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، دوو جۆر ئۆتۆمبێلی بێسەرەتامان هەیە، جۆرێکیان ئەوانەن کە بە شێوەی یاسایی داخڵی هەرێم کراون و مەنەفێستیان هەیە و گومرگیان داوە، بەڵام مۆدیلیان بەرزکراوەتەوە، ئەوە بە بڕیارێک مۆدیلەکانیان هێنرایە خوارەوە و کێشەکەیان چارەسەربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی ژمارەی کاتین و فێڵ لە مەنەفێستەکانیان کرابێت، دەبێت بگەڕێندرێنەوە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە. سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی…
Total
0
Share