بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە ئەمریكا ڕوویدا.. ئەگەری تسونامی هەیە

بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە كەناراوەكانی ویلایەتی ئالاسكا لە ئەمریكا ڕوویدا، هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی تسونامی دەدرێت.

دەستەی ڕووپێویی زەویناسیی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 8.2 پلەی ڕێختەر لە كەناراوەكانی ئالاسكا ڕوویداوە.

 

هێشتا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكان ئاشكرانەكراوە، بەڵام دەستەكە هۆشداریی داوە لە ئەگەری ڕوودانی تسونامی.

هەندێك ناوەندی دیكە و بەشێك لە میدیا و ئاژانسە جیهانییەكان گوڕی بوومەلەرزەكە بە 8.2 پلەی ڕێختەر باسدەكەن، دەڵێن بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە ساڵی 1965ــەوە لە ئەمریكا ڕوویدابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share