بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی موشەكی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، دوو موشەك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كراوە لە ناوچەی سەوز و لەلایەن سیستمی “C-RAM”ــەوە تێكشكێنراون و ئاراستەیان گۆڕدراوە.
میدیا عێراقییەكان دەڵێن، موشەكە وێڵەكان لە ناوچەكانی دەوروبەر كەوتوونەتە خوارەوە و زیانی بە چەند ئۆتۆمبێلێك گەیاندووە.
هێرشەكە لە كاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو عێراق و ئەمریكا ڕێككەوتن لەسەر كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لە عێراق تا كۆتایی ساڵ و كۆتاییهاتنی ئەركی شەڕكەریی ئەمریكا لە وڵاتەكە.