مستەفا كازمی كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ واشنتن هێنا، سەردانەكە بە ”سەرکەوتوو” وەسفدەكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق تویتێكی كردووە، نوسیویەتی، “واشنتنمان بەجێهێشت بەرەو بەغدادی خۆشەویست، پاش سەردانێکی سەرکەوتوو و لێکتێگەیشتن لە بوارەكانی ئابوری، سیاسی و ڕۆشنبیری، هەروەها ڕێككەوتن بۆ گۆڕینی پەیوەندیی ئەمنی بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژی و نەبوونی هێزی شەڕکەر تا کۆتایی ئەمساڵ”
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بوارانەشی باسكردووە، كە بەغداد و واشنتن گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە، دەڵێت، “چاومان لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی کۆمەڵایەتی و سیاسییە لەپێناو بەرژەوەندیی گەلەکەمان، ئەوەش لەڕێگەی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و بەردەوامیی هاوکاری و گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتەكە.”
26ی ئەم مانگە مستەفا كازمی و جۆ بایدن لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە، لەڕووی سەربازییەوە هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەركی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق بگۆڕێت بۆ ڕاوێژكاری.
غادرنا واشنطن الى بغداد الحبيبة بعد زيارة ناجحة وتفاهمات إقتصادية وسياسية وثقافية، واتفاق لنقل العلاقة الأمنية الى التدريب والمشورة وعدم وجود قوات قتالية بنهاية العام.
نتطلع الى تعزيز التضامن الإجتماعي والسياسي لخدمة شعبنا ونأمل بتواصل مستمر مع @POTUS لتكريس قيم التعاون والحوار.— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) July 29, 2021