سۆران عومەر: ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بانكی رەشید و رافیدەین ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە تەوتین بكرێت پێویستی بە كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین نییە بەڵكو دەتوانرێت لە رێگای ماستەر كارتەوە مووچەخۆران مووچەكەیان وەربگرن.
وتیشی، “عێراق داوایكردووە لەگەڵ ناوی هەر فەرمانبەرێكدا ئایبانی فەرمانبەر بنێردرێت كە تایبەتە بە هەژماری ئەو مووچەخۆرانەی هەژماری بانكییان بۆ كراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: لە چەند رۆژی ئاییندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەندرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنیداوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆسیەی راگەیاندنی…
Total
0
Share