كۆمسیۆن لەبارەی بایكۆتی لایەنەكان: هیچ كاندیدێك بە فەرمی داوای كشانەوەی نەكردووە

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن هیچ داوایەكی فەرمی كشانەوەی لەلایەن هیچ كاندیدێكی هەڵبژاردنی داهاتوو بەدەستنەگەیشتووە.

جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند، كۆمسیۆن ڕاستاندنی لەسەر داوای خۆپاڵاوتنی سێ هەزار و 249 كاندید كردووە، هیچ یەكێك لەوانە داوای كشانەوەی پێشكەش نەكردووە.

سایتی ئاڕتی لەسەر زاری غلای بڵاویكردوەتەوە، “دەرگای پێشكەشكردنی داوای كشانەوە لە 20ی حوزەیرانی ڕابردووەوە داخراوە”.

ئەمە لەكاتێكدا ئەمڕۆ “مینبەری عێراقی” بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، هەروەها بەرەی گفتوگۆی نیشتمانی كە ساڵح موتڵەگ سەرۆكایەتیی دەكات، كشانەوەیان لە هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند، كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

پێشتریش هەریەك لە ڕەوتی سەدر و حزبی شیوعی كشانەوەیان لە هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاندبوو.

بابەتی پێشتر

حزبەكەی عەللاویش بایكۆتی هەڵبژاردنی كرد

بابەتی دواتر

قسەی پارتی لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق - ئەمریكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share