(ڤیدیۆ) کوەیت بە گۆڵێکی بێوەڵام لە ئیماراتی بردەوە

هەڵبژاردەی کوەیت دووەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی بەرامبەر ئیمارات ئەنجامدا و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

ئەمشەو سێشەممە، لە یاریگای (الميناء) یاریی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی (25) لە نێوان هەڵبژاردەکانی کوەیت و ئیمارات ئەنجامدرا، کوەیت بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکە لە خولەکی 90 لەلایەن ئەحمەد ئەلزفێری-یەوە تۆمارکرا.

لە ئێستادا کوەیت بە سێ خاڵەوە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، ئیماراتیش دوای دوو دۆڕاندن ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

یاریی داهاتووی کوەیت بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین دەبێت.

بابەتی پێشتر

جەلال شێخ ناجی و شاندێكی باڵای هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

لە دوای كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share