تین هاگ بەڵێنێکی گەورەی بە ڤاران و ماگوایەر داوە؟

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئێریک تین هاگ هیواخوازە وەرزی داهاتوو بتوانێت هاری ماگوایەر و ڕافائێل ڤاران بگەڕێنێتەوە سەر فۆرم و ئاستی پێشوویان.

ماڵپەڕی “زە ناشناڵ” ئاشکرای کردووە، تین هاگ بەر لە دەستپێکی مەشقە ئامادەکارییەکانی وەرزی 2022-2023 لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی مانچستەر یونایتد قسەی کردووە، بەتایبەت ڕافائێل ڤاران و هاری ماگوایەر.

ڕاهێنەرەکە بەڵێنی داوە، وەرزی داهاتوو لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە بە جۆرێک ئامادەیان بکات، باشترین ئاست لەنێو بەرگریکارانی پریمەرلیگ پێشکەش بکەن، هەروەها بەڵێنی ئەوەشی پێداون هاوشانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بیانکاتە سەرتیپی پێکهاتەی سەرەکی.

تین هاگ جەختی کردووەتەوە، بە باشی مامەڵە لەگەڵ پێکانەکانیان نەکراوە، بەڵام وەرزی داهاتوو ستافێکی نوێ دەستبەکار دەبێت و بە باشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ئاستی جەستەیییاندا دەکەن، لەڕووی تەکتیکیشەوە وتوویەتی، “ئێوە سەرەکی دەبن و لیندلۆف و یاریزانانی دیکە لەسەر کورسی یەدەگ دەبن.”

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێچیرڤان بارزانی-یەوە پێگەیشت

بابەتی دواتر

شارەزایان: زستانی ئەمساڵ قەیرانی وزە جیهان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share