ئۆپیك: كەرەنتین لە زستانی داهاتوودا مەترسی لەسەر نەوت دروستدەكات

ئۆپیك پڵەس ڕایدەگەیەنێت، كەرەنتینی تەواوەتی یان نیمچەیی لەم زستانەدا وادەكات خواست لەسەر نەوت ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر ببێتەوە.

ئەو ڕاگەیەنراوەی كۆمەڵەی وڵاتانی (ئۆپیك+) ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم دوای كۆبوونەوەیەكیان بوو بۆ تاوتوێكردنی پێشبینییەكان دەربارەی كەمبوونەوەی خواست، لە سایەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا و زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەر ڕەشنوسی بەیاننامەیەكی كۆبوونەوەكە تیایدا هاتووە كە لیژنەی چاودێری وەزیرانی (ئۆپیك+) بۆی دەركەوتووە كە پابەندنەبوون بە كەمكردنەوەی نەوت لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا گەیشتووەتە 199 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

وڵاتانی (ئۆپیك+) لە كانونی دووەمی 2017ەوە بڕی بەرهەمهێنانیان كەمكردووەتەوە وەك هەوڵێك بۆ هاوسەنگی بازاڕ و پشتیوانی نرخ و كەمكردنەوەی عەمباركراوەكان.

لەئێستادا ئەو وڵاتانە 707 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بەرهەمدەهێنن كە پێشتر 9.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بوو، بڕیاریشە دوو ملیۆنی دیكە لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو كەمبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەی زانكۆلاین درێژدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ماكرۆن پشتیوانیی فەرەنسا بۆ عێراق دووپاتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share