ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژە بودجەی خزمەتگوزارییەکانی 2023 ی رەتکردەوە

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە بودجەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان رەتکرایەوە و لیژنەیەکی کاتی بۆ چاککردنی کەموکورتییەکانی پێکهێنرا.

کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەن هەبوو، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژە بودجەی پەرەپێدان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2023 خرایە دەنگدانەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ رەتکرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبەرئەوەی لە پرۆژەکەدا پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین ئاماژەیان بۆ نەکرابوو، پرۆژەی دووبارەی تێدابوو، چەند پرۆژەیەکی گرنگ هەبوون دەبوو ئاماژەیان پێبکرایا تێیدا نەبوون بۆیە بە زۆرینەی دەنگ رەتکرایەوە”.

هاوکات کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ” بڕی خەمڵێنراوی پرۆژەکە ترلیۆنێک و 400 ملیۆن دینارە، من خۆم دەنگم بە پرۆژەکەدا بە ئامانجی ئەوەی هەر کاتێک پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەندکرا کێشەی خەرجکردنی پارەکەمان بۆ دروست نەبێت”.

بڕیارە لە رێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی کاتییەوە، ئەنجومەنی پارێزگا کەموکورتییەکانی ناو پرۆژە بودجەکە چارەسەربکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا جارێکی دیکە بیکاتەوە دەنگدانەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی سیفەتی بۆماوەیی دەگمەنەوە ژنێک هەست بە هیچ ئازارێک ناکات

بابەتی دواتر

بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا نیشانیدا پارتی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردە: ڕەخنەمان لە مامۆستایانی ژن لە ڕووە کارگێڕییەکەوە بووە نەک جیاوازیی جێندەری

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەبارەی لێدوانێکی پێشووترییەوە دەدات کە کەموکوڕییەکانی کەرتی پەروەردەی بۆ زۆریی ڕێژەی مامۆستایانی ژن گێڕاوەتەوە…
Total
0
Share