یوێفا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستمی چامپیۆنزلیگ و یوروپالیگدا دەکات؟

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا وەک ئەگەرێک ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە دەکات، کە ئەگەر هەیە ساڵی 2024 لە خولە ئەوروپییەکاندا بکرێت.

یوێفا سەردەمێکە لە کێبڕکێکانی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ سیستمی یاری چوون و گەڕانەوە پەیڕەودەکات، بەڵام وەرزی ڕابردوو بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆنا و کەمی کاتەوە ناچاربوون سیستمەکە بگۆڕن بۆ شێوازی یەک دۆڕاندن و یارییەکانیش هەر بەو شێوەیە کۆتاییان پێهات.

جێگری ئەمینداری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، جۆرجیۆ مارکێتی لەم بارەیەوە بۆ ماڵپەڕی “لیڤەرپوڵ ئیکۆ” دەدەوێت و دەڵێت، ” ناتوانین سیستمێکی یاریکردن لە فەرهەنگی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکاندا بسڕینەوە، کە پێشتر کوالیتییەکی ناوازەی هەبووە و گڕوتینی داوە بە یانەکان بۆ ئەوەی باشتر ململانێ بکەن”.

هەروەها دەڵێت، ” ئێمە لێکدانەوە بۆ هەموو شتێک دەکەین و بە گرنگییەوە لە کاتەکانی یاریکردن و کاریگەرە داراییەکان و ڕێکار و ئامادەکارییەکان بۆ پاڵەوانێتییەکان دەڕوانین”.

مارکێتی ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، ” ئاشکرایە شێوازی یاری چوون و گەڕانەوە خولەکانی بەهێزتر کردووە، لەگەڵ ئەم سیستمە یانەکان و خاوەنانی مافەکانی پەخشی تەلەڤیزیۆنی و هاندەرانیش کاردانەوەیان باشتربووە، بەڵام ئەم سیستمەی ئێستا سێ ساڵی داهاتوو تاوەکو 2024بەردەوامدەبێت و لەدوای ئەو کاتە ڕەنگە گۆڕانکاری ڕیشەیی بکەین، سیستمی کارپێکراوی ئێستا ناچارییە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە چەند مانگی ڕابردوو بەسەرماندا هات ناچاربووین کاریپێبکەین، بەڵام ئەنجامەکانی بە دڵی هەمووان بووە و ناکرێت لەوە باشتر بکرێت”.

یوێفا وەرزی ڕابردوو بە شێوازی یاری یەک دۆڕاندن بەردەوامی بە ململانێکانی خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەوروپیدا، لە یەکەمیاندا بایرن میونشن و لە دووەمیاندا یانەی ئیشبیلیە نازناوەکانیان بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

مێسی گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و کاریگەری لەسەر پێکهاتەی بارسا نەماوە

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان هەڵوێستی بەرانبەر لاوتارۆ مارتینێز گۆڕاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share