سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکان: هاوردەکردنی فلێکسی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەبکەن

سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان داوا لە وەزیری رۆشنبیری دەکات لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن هاوردەکردنی فلێکسی بانگەشە لە دەرەوە قەدەغە بکات.

عومەر زۆرباش سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان رایگەیاند، “شەش هەزار و 464 شوێنی چاپمان لە هەرێمی کوردستان هەیە، توانای ئەوەمان هەیە، چاپی فلێکسی نەک تەنها کاندیدەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵکو ئەوانەی دەوروبەریش لە کاتێکی گونجاودا بکەین”.

داوایشیکرد، “وەزیری رۆشنبیری هەرێم رێبگرێت لە هاوردەکردنی فلێکسی بانگەشەی هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات، ئەمەش بۆ ئەوەی گەنجانی هەرێم سوودمەندببن لە کارکردن لە چاپەمەنییەکاندا لە کاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان دەبێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵاكان لە بازاڕدا دەبێت…
Total
0
Share