وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، لەسەر چەند خاڵێك لەگەڵ ئەمریكا ڕێككەوتوون و بەپێی ڕێككەوتنەكەش تا كۆتایی ئه‌مساڵ، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له عێراق نامێنێت.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له واشنتۆن، ورده‌كاری ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان به‌غداد و واشنتۆنی له چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات ئاشكراكرد و وتی، “لە دوایین كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراقدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چەند خاڵێك كراوە”.
وتیشی، “یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی ڕێككەوتنەكە ئەوەیە تا 31/12/2021 هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له عێراق نامێنێت”.
هەروەها خاڵی دووەم ئه‌وه‌یه، “حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕاهێنان به هێزه‌ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده و داواكاری حكومه‌تی عێراق كاربكات”.
باسی لەوەشكرد، خاڵێكی دیكە ئه‌وه‌یە، “ئه‌مریكا ڕێز له‌سه‌روه‌ری و یاساكانی عێراق ده‌گرێت و به‌ڵێنیشیداوە به‌رده‌وامبێت له ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كان بۆ پاراستنی یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی”.
هەر بەپێی ڕێككەوتنەكەی نێوان ئەمریكا و عێراق كە وەزیری دەرەوەی عێراق باسیكرد، “ئه‌و بنكە سەربازییانە‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی تێدایە، بنكه‌ی عێراقین و به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌برێن، نه‌ك بنكه‌ی سەربازی ئه‌مریكی بن، بوونی ئه‌ندامانی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له عێراق ته‌نها بۆ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عێراق ده‌بێت له‌جه‌نگی دژ به ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش”.