ناسنامه‌ی بێسەروشوێنانی ڕووداوەكەی ئیجە ئاشكراكرا

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی بڵاوكرده‌وه،‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی دوورگه‌ی “كریت”ی یۆنان بێسه‌روشوێن بوون.

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریاوانیی یۆنان و باڵیۆزخانه‌ی عێراقه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ پشتڕاستكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌م ناوانه‌ی لای خواره‌وه‌، كە ژمارەیان حەوت كەسە تا ئه‌م ساته‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی نزیك دوورگه‌ی كریت-دا بێسه‌روشوێنن”.

باسی لەوەشكردووە، “له‌لایه‌ن ده‌زگای لوتكه‌وه‌ فشاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا”.

ڕۆژی 22ی مانگ‌، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه‌ به‌ نیازبوو له‌ توركیاوه‌ بەرەو‌ ئیتاڵیا بڕوات، بەڵام له‌ نزیك دوورگه‌ی”كریت” له‌ یۆنان له‌كاركه‌وت و بە دەیان كۆچبه‌رەوە نوقمبوو، هەردوو پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان و توركیا 37 كۆچبه‌ریان ڕزگاركرد، كه‌ سه‌رجه‌میان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بوون، بەڵام تائێستا چارەنووسی حەوتیان نادیارە و بێسەروشوێنن.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا.. لە عێراقیش توشبوونی ڕۆژانەی پێوانەیی تۆماركرا

بابەتی دواتر

دوای نەمانی لێبڕین، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە، بارهەڵگرێك لەو دیو تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكی دیكەدا لە…
Total
0
Share