زانیاریی نوێ لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم رەنگە بكەوێتە مانگی داهاتووەوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی خانەنشینانی بە ھاوتاکراوی رەوانەی بەغداد کردووە، بەڵام ئەوە کارێکی ئاسان نییە و پەیوەندی بە سیستمی خانەنشینی عێراقەوە ھەیە.

وتیشی، “رەنگە تا مووچەی مانگی ھەشت خانەنشینانی ھەرێم بە ھەمان شێوەی خۆیان مووچە وەربگرن، چونکە فەرمانبەر ھەیە لە ھەرێم کە بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق دەبێت خانەنشین بکرێت و پێداچوونەوە بە مووچە و ئیمتیازاتەکانی بکرێت”.

لە 21ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی خانەنشینانی بە ھاوتاکراوی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرهاد شامی: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش شکستیان هێنا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین

وتەبێژی هەسەدە ئاشکرایدەکات، لە ئەگەری شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەن. فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات…
Total
0
Share