ماوەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک کەمدەکرێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، وەک هاوکارییەک بۆ هاوڵاتییان، لە سبەینێوە ماوەی کوژانەوەی پێوەری زیرەک لە 45 خولەکەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 20 خولەک.

هەر پێوەرێکی زیرەکی هاوبەشی کارەبا بۆ ماڵان 40 ئەمپێر کارەبا بۆ هاوبەشەکە دابیندەکات، لە ئەگەری بەکارهێنانی کارەبای زیاتر لەو ڕێژەیە، کارەباکەی بۆ ماوەیەک دەکوژێتەوە، تا دوایین جار دەگەیشتە 45 خولەک.

بەڵام وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، لەپێناو هاوکاریکردنی هاوڵاتیان و بەدەنگەوەهاتنی داواکارییەکانیان، بڕیاریدا ماوەی کوژاندنەوەی پێوەرەکە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەک کەمبکرێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم داوا لە هاوبەشان دەکات بەپێی ئەو بڕە کارەبایەی بۆیان دیاریکراوە، بەکاریبێنن و یارمەتیدەری بەدیهێنانی دادپەوەری لە پرۆسەی دابەشکردنی کارەبا بن.

بابەتی پێشتر

لە تونس حكومەتی ئیخوانییەكان هەڵوەشێنرایەوە و پەرلەمان سڕكرا

بابەتی دواتر

توركیا و گروپە چەكدارەكان لە عەفرین بەردی كێلی گۆڕی شەهیدان دەدزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جلی كوردی پێشخرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی لە 10ی 3ی 2023 دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە، چالاكییەكانی…
Total
0
Share