بنەماڵەی ئەو دوو مامۆستا کوژراوەکەی زانکۆ: یاسا مافمان وەرناگرێت و بە خوێن تۆڵە دەکەینەوە

بنەماڵەی ئەو دوو مامۆستایەی زانکۆ کە لەلایەن خوێندکارێکەوە ساڵی رابردوو کوژران، رایانگەیاند، ئەو تاوانبارە نەک دادگایی نەکراوە و سزانەدراوە بەڵکو گاڵتە بە هەستمان دەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەسوکاری دکتۆر کاوان ئیسماعیل و دکتۆر ئیدریس حەمەخان کە دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین بوون و ساڵی رابردوو لەلایەن خوێندکارێکەوە کوژران رایانگەیاند، دوای بڕێوەچوونی شەش دانیشتنی دادگا هەر جارێک بە هۆکارێکی ناڕەوا دادگاییەکە دواخراوە.

کەسوکاری مامۆستاکان دەڵێن، “لەبری ئەوەی بە دادگاییکردنی بکوژەکە لە ئازارەکانی ئێمە کەمبکەنەوە، گاڵتە بە هەست و شعوری کەسوکاری هەردوو شەهید دەکەن”.

نوێنەری کەسوکاری دکتۆر ئیدریس حەمەخان رایگەیاند، “ماوەیەک بەر لە ئەنجامدانی تاوانەکە باوکی بکوژ پەیوەندیی کردووە بە دکتۆر ئیدریسەوە و بەناوی بنەماڵەی بارزانییەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە، دواتر لە رێگەی کوڕەکەیەوە تاوانەکەی جێبەجێکردووە”.

وتی، “دوای تاوانەکە باوکی تاوانبار بۆ ماوەی هەشت مانگ دەستگیرکراوە بەتۆمەتی هەڕەشەی کوشتن و دواتر ئازادکراوە کە ئەوە سەرپێچیی یاسایە، چونکە باوکی ئەو کوڕە پاڵپشت و پلانداڕێژەری ئەو تاوانە بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، “ئێمە هەر لەسەرەتاوە دەمانزانی یاسا مافی ئێمە وەرناگرێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە بڕیارمانداوە بەپێی شەرعی خوا مافی خۆمان وەربگرین، واتە، خوێن بە خوێن”.

 

 

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەیەک هۆشداری بە یوڤێ دەدات: با دیبالا دووبارە نەبێتەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێکی نوێ لەبارەی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
Total
0
Share