کوپە پلاستیکییەکانی قاوە هەڕەشەن بۆ تەندروستیت

بەکارهێنانی تەنها یەکجاری کوپە پلاستیکییەکانی قاوخواردنەوە ئاشکرایە کە کاریگەریی مەترسیداری لەسەر ژینگە دەبێت، بەهۆی ئەو پلاستیکەی بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنیدا چونکە دووبارە شیبوونەوەی زۆر قورسە، بەڵام توێژینەوەکان مەترسیی گەورەی ئەو کوپانە لەسەر تەندروستیش دەردەخەن.

نوێترین تویژینەوە لەوبارەیەوە مەترسییەکی گەورەتری کوپەکان لەسەر تەندروستی دەردەخات، بەجۆرێک چەندین تریلیۆن لە گەردیلە پلاستیکییەکانی کوپەکە تێکەڵ بە خواردنەوەکە دەبێت و لەکاتی خواردنەوەیدا تێکەڵ بە جەستە دەبێت.

توێژەرانی پەیمانگای نیشتمانیی ئەمریکی بۆ پێوانە و تەکنەلۆژیا هەستاون بە توێژینەوە لەسەر کوپە پلاستیکییەکانی قاوە و خواردنەوەکانی دیکە کە بە پۆلی ئەسیلینی قورس ڕووپۆشکراون، ئەو مادەیە دەبێتەهۆی نەرمییەک لە کوپەکاندا لەکاتێکدا خواردنەوەکانیان تێدەکرێت چەندین تریلیۆن لە گەردیلەکانی ئەو ماددەیە بۆ هەر لیترێک تێکەڵ بە شلەکە دەبن.

توێژینەوەکە ئاماژە بۆئەوە دەکات، بەهۆی وردیی ئەو گەردیلانە لەئاستی نانۆدا دەتوانن بچنە ناو خانەکانی جەستە و ئەگەری هەیە خانەکە لەکاربخات.

هەروەها لە ساڵی 2020دا توێژینەوەیەکی هیندی مەترسیی کوپە پلاستیکییەکانی خستەڕوو، کە هەر کوپێکی پلاستیکیی بەکارهێنراو بۆ یەکجار لانیکەم 25 هەزار گەردیلەی پلاستیکیی ورد دەکاتە ناو شلەکەوە، ئەمە سەرەڕای گەردیلەکانی زینک، فسفۆر و کرۆم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
Total
0
Share