سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستگیركردنی پلانداڕێژەر و جێبەجێكارانی تەقینەوەكانی بازاڕی “الوحیلات” ی لە ناوچەی سەدری لە بەغداد ڕاگەیاند، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 80 كەس بوونە قوربانی.
مستەفا كازمی لە تویتێكدا كە بە زمانەكانی عەرەبی، كوردی و ئینگلیزی بڵاویكردووەتەوە نوسیوویەتی، “فرمێسك و ژانە دڵی خێزانی شەهیدانی شارۆچكەی سەدر ڕێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكەری هێرشە تیرۆریستییەكەی بازاڕی الوحیلات بوون”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “سەرجەمیان ڕوبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار”.
لە ڕۆژی 19ی ئەم مانگە تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە بازاڕی “الوحیلات” ی ناوچەی سەدری شاری بەغداد ڕوویدا و بەهۆیەوە 30 كەس كوژران و 50ی دیكەش برینداربوون.