مباپێ بە تەنها نایەت بۆ ڕیاڵ مەدرید

دوو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەکارییان کردووە لە هاوینی 2024 پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکەن.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی لەزاری ڕامۆن فوینتێسی پێشکەشکاری کەناڵی “تێلی مەدرید”ەوە بڵاویکردووەتەوە، مباپێ بە نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕێیخۆشکردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی 2024 بەبێ کێشە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

سەرچاوەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە مباپێ بەتەنها نییە، بەڵکو یەکێک لە هەرە نزیکترین هاوڕێکانی کە ئەشرەف حەکیمی-یە هەمان ئارەزووی هەیە و بۆ ئەو مەبەستە ڕێککەوتنێکی ژێربەژێریان کردووە.

ئەشرەف لە پێشوودا لە ڕیزەکانی یانەی شاهانە یاریکردووە و گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 لەگەڵ پاریس بەردەوام دەبێت، یانەی شاهانە ناچاردەبێت بە تێچووی (70) ملیۆن یورۆ بیگەڕێنێتەوە بۆ ڕیزەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share