لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان داوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکەیان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە

نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا، ماوەی دوو ڕۆژە بۆ دووئەوەندەی نرخەکەی پێشووی بەرزبووەتەوە و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستانیش ڕایگەیاند، داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە بۆ چارسەرەکردنی ئەو گرفتە قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە لە دەرەوە ڕابگرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان وتی، “نرخی هێلکە ماوەی دوو ڕۆژە بۆ هەر کارتۆنێک بەربووەتەوە بۆ سەروو 55 هەزار دینار، لەکاتێکدا پێشتر نرخەکەی 23 بۆ 30 هەزار دینار بوو”.

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی دەڵێت، “هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە بۆئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆ پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆ قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە کرا، ئێستاش بەرهەمی ناوخۆ خواست لەسەری بەرزبووەتەوە چونکە ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت، ئەمەش لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرهەمەکەی کەمکردووەتەوە”.

شوان کەریم ئاشکرایکرد کە دوێنێ بە نوسراوێک لیژنەکەیان داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کردووە کە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە لەدەرەوەی هەرێمەوە ڕابگیرێت لەگەڵ ئەوەشدا هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و بەرهەمی هاوردەکراودا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد دوێنێ یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەم، نوسراوەکەیان ڕەوانەی پەرلەمان کردووە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە وەڵامیانبدرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەرێم کارەبا دەداتە پارێزگای نەینەوا و کەرکوک

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی شێرە هەڵهاتووەکەی بازیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و بەپێی بازاڕی دۆلارەکەی شاری…
Total
0
Share