كەركوك.. یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كەڕووی ڕەش تۆماركرا

لە كەركوك، ژنێكی توشبووی كەڕووی ڕەش گیانیلەدەستدا، پێشتر شەش حاڵەتی توشبوون بە كەڕووەكە ڕاگەیەندرابوو.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو لەزاری نەبیل حەمدی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك بڵاویكردەوە، دوێنێ هەینی ژنێكی تەمەن 55 ساڵ، كە تووشی كەڕووی ڕەش بووە، گیانیلەدەستداوە.

بەرپرسەكەی تەندروستیی كەركوك ئاشكرایكردووە، قوربانییەكە نەخۆشیی شەكرەی لەگەڵدا بووە و تووشی كەڕووەكەش بووە، بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

پێشتر بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك بوونی شەش حاڵەتی توشبوون بە كەڕووی ڕەشی لە پارێزگاكە ڕاگەیاندبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، خواردنەوە شیرینەکان ئەگەری خەمۆکی زیاددەکەن. توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆنموس، لە بەریتانیا ئاشکرایدەکات، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان کۆئەندامی…
Total
0
Share