نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی یەدەگی ئەمریکاوە دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی کانونی دووەم دابەزی ئەمەش بۆ بەرزبوونەوەی یەدەگی خاوی ئەمریکاوە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، هەروەها هۆکارێکی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ ترس لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت و بەڕێژەی %0.5 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 55.82 دۆلار.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس نرخەکەی 27 سەنت و بەڕێژەی %0.5 دابەزی و گەیشتە 53.04 دۆلار.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکانی پەیمانگای پەترۆڵی ئەمریکی، یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی 2.6 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەیەکدا زیادیکردووە، لەکاتێکدا شیکەرەوەکانی بازاڕی نەوت و وزە پێشبینی دابەزینی یەدەگی نەوتی ئەمریکییان دەکرد بە بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share