پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی ڕابردوودا بە درێژای دوو ساڵ بە لێشاو داگیرکردن و دابەشکردنی زەوی بە نایاسایی لە سلێمانی بوونی هەبووە و زەوی تەرخانکراو بۆ مزگەوت و نەخۆشخانە کراوە بەناوی خەڵکییەوە.
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، ” بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى سلێمانیمان کردوە، ته‌نانه‌ت گه‌یشتبوە ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت! ((بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیا پێوەکراوە بەنایاسایی٢ ملیار دۆلار بەرەوژورە)).”
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، ” چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكومی، بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵیش بەشداربوون، به ئامێرى پێشكه‌وتو و له ئاسمانه‌وه زه‌وى ئیفراز ده‌کرا! به ده‌غڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌کرا، به سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌کێشرا، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌کرا، یان ڕازبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرا!”.
دابان محەمەد نوسیویشیەتی، ” چەندین ڕێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و ڕاسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی 24 ناوچە و زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بوون، ڕادەستیان کراوە “.