ئیسرائیل چەند پێگەیەكی حزبوڵای لە سوریا بۆردومانكرد

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیسرائیل هێرشی موشەكی بۆسەر چەند پێگەیەكی حزبوڵا لە ناوچەی قەسیری سەربە پارێزگای حمس ئەنجامداوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مڕۆڤ، بەرەبەبانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل چەند پێگەیەكی حزبوڵای لە ناوچەی فڕۆکەخانەی زوبعەی سەربازی و قەسیر ئەنجامداوە و بەهۆیەوە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی بەئامانج گیراوەکان خاپورکراون.

لای خۆیەوە، میدیای فەرمیی سوریا “سانا” بڵاویکردەوە، سیستەمی بەرگری سوریا بەرەنگاری موشەکە ئیسرائیلییەکان بوونەتەوە لە ناوچەی دەوروبەری حمس و زۆربەیان تێکشکێنراون.

باسی لەوەشكردووە، هێرشەكەی ئیسرائیل تەنها زیانی ماددی هەبووە.

هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشێكی دیكەی بۆسەر گروپەكانی نزیك لە ئێران ئەنجامدا لە حەلەب، كە بەهۆیەوە پێنج چەکدار كوژران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەکەی ئەمریکای سەبارەت بە غەزە پەسەندکرد

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە پەسەندکرد. ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: رووداوەکانی ئەم بەیانییە لێکەوتەی قورسی دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پێشێلکاریی ئەنجامداوە و هێرشەکانی ئەم بەیانییەشی، لێکەوتەی قورسیان دەبێت. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share