‏ئەتۆمیی نێودەوڵەتی: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیكە لە دەستگەیشتن بە چەكی ئەتۆمی

ئاژانسە نێودەوڵەتییەكە ئەمباری ئێران لە یۆرانیۆمی بە 2489.7 كیلۆگرام ‏خەمڵاندووە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە پێشێلكردنی ژمارەیەك لە ‏بەندەكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 دەربارەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و قەبارەی ‏ئەمباركردنی.‏

ئاژانسەكە لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا دەڵێت، ئێران بەڕێژەیەكی زۆر ئەمباركردنی یۆرانیۆمی ‏پیتێنراوی لە ئاستی باڵا زیادكردووە.‏

بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئەمباری ئێران لە شەشینەی ‏فلۆریدی یۆرانیۆمی پیتێنراو (سداسي فلوريد اليورانيوم) بە پلەی 60% نزیكەی 17.7 ‏كیلۆگرامە (بەرامبەر 10 كیلۆگرام لە كۆتایی ئابی ڕابردوو)، كە نزیك دەبێتەوە لە ئاستی ‏خواستراو بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی.‏

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، ئێران لە ئێستادا نزیكەی 113.8 كیلۆگرام لە شەشینەی فلۆریدی ‏یۆرانیۆمی لە جۆری ‏UF6‎‏ هەیە، بە ڕێژەی پوختەیەك كە دەگاتە 20%، (بەرامبەر 84.3 ‏كیلۆگرام لە ئابی ڕابردوودا)، سەرەڕای 34.2 كیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی ‏پوختەی تا 20% لە شێوەی پێكهاتەی دیكە.‏
‏ ‏
بە كۆی گشتی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكە ئەمباری ئێران لە یۆرانیۆم بە 2489.7 كیلۆگرام ‏خەمڵاندووە، كە چەندین هێندەی ئەو سنوورەیە كە لە ڕێككەوتنی ئەتۆمیدا دیاریكراوە.‏

لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ئێران تائێستا ڕێگری لە پشكنەرانی نێودەوڵەتی ‏دەكات بۆ گەیشتنە وەرشەكانی تایبەت بە پێكهاتەكانی ناوەندە ئەتۆمییەكان لە پێگەی ‏ئەتۆمی كەرەج، هەروەك نیگەرانیی ئاژانسەكەشی نیشانداوە دەربارەی ‏ڕووبەڕووبوونەوەی پشكنەران بە “پشكنینێكی جەستەیی چڕوپڕ” لەلایەن كارمەندانی ‏ئەمنیی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێش دەستپێکردنی جەنگ ترەمپ پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی ڕادەستدەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێیوابوو ئێران پێش داخستنی گەرووی هورمز خۆی…
زیاتر ببینە

وێنەکان لە ئاسمانەوە ئامادەبوونی ئێران بۆ هەڵدانی مانگی دەستکرد پیشاندەدەن

ژمارەیەك وێنەی مانگە دەستكردەكان ئەوە پیشاندەدەن، ئێران هاوكات لەگەڵ ‏دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان و بەڕێوەچوونی گەڕێكی دیكە، دەیەوێت مانگێكی…
Total
0
Share