تەندروستیی هۆنگ کۆنگ: ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵداوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر تووشبوو تۆمارکراون

بەپێی میدیا جیهانییەکان، لەم ماوەیەی دواییدا لە بەشی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19، بەتایبەتی لە هۆنگ کۆنگ و سەنگافورە، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی هۆنگ کۆنگ ئاماژە بەوەدەکەن، ناوچەکە چووەتە ناو شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و لە چەند هەفتەی رابردوودا، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

داتاکانی سەنتەری پاراستنی تەندروستیی هۆنگ کۆنگ دەریانخستووە، رێژەی نموونە پۆزەتیڤەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە، لە مانگی ئازار 1.7% بوو، بەڵام لەئێستادا رێژەکە بۆ 11.4% بەرزبووەتەوە.

ئەلبێرت ئاو، سەرۆکی لقی نەخۆشییە گواستراوەکانی سەنتەرەکە دەڵێت، لەئێستادا چالاکیی ڤایرۆسیی لەو ناوچەیەدا “زۆر بەرزە” و بەردەوام تووشبووی نوێ تۆماردەکرێن.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستیی سەنگافورە، یەکەم نوێکاری خۆی لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ژمارەی تووشبووان بەڕێژەی 28% زیادیکردووە و تا رۆژی 3/5/2025، 14 هەزار و 200 تووشبوو تۆمارکراون.

تەندروستیی سەنگافورە دەشڵێت، هۆکاری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەکە دەرکەوتنی جۆری توندتر نییە، بەڵکو بۆ دابەزینی بەرگریی لەش لەنێو دانیشتوواندا دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا درێژکردنەوەی مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکی سنووری لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە راگەیاند

حکومەتی سوریا مۆڵەتی بەکارهێنانی دەروازەیەکەی گەورەی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هێنانی هاوکاری بۆ ناوچەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان: پاراستنی مافی کورد گرنگە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا دەکات. ئەنجومەنەکە لە…
Total
0
Share