بارسا و یوڤی ئاڵوگۆڕێکی دیکە تاوتوێ دەکەن !

جارێکی دیکە ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس تاوتوێی ئاڵوگۆڕی نێوان دوو یاریزان دەکەن.

ڕۆژنامەکانی سپۆرتی ئیسپانی و لیکیپی فەرەنسی بڵاویانکردووەتەوە، یانەی بەرشلۆنە هەموو ئەو ڕێگەچارانەی گرتووەتەبەر کە پێویستن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی موچەی یاریزانان، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنتوان گریزمانی فەرەنسییان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە و بەهەر شێوازێک بێت دەیانەوێت لە موچە خەیاڵییەکەیان دەربازیان ببێت، کە زیاترە لە 20 ملیۆن یورۆی ساڵانە.

لیکیپ نوسیویەتی، ئیدارەی بارسا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا لە ماوەی ڕابردوودا تاوتوێی ئاڵوگۆڕی گریزمان بە ساوول-یان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، بەڵام دانوستاندنەکان شکستیانهێناوە، بۆیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس هاتوونەتە سەرهێڵ.

کەتەلۆنییەکان پێشنیازی ئاڵوگۆڕی گریزمان بە دیبالایان کردووە، سەرەڕای ئەوەی لە سێشەممەوە دانوستاندنەکان دەستیان پێکردووە، بەڵام زانیارییەکان نهێنی ماونەتەوە و دوو میدیا ناودارەکە نەیانتوانیوە وردەکاری گفتوگۆی نێوان جەمسەرەکان ئاشکرابکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share