پاڵەوانێکی لەشجوانیی عێراق لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لە دەستدا

ئەمڕۆ سەڵاح حوسێن یاریزانەکانی لەشجوانی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە سلێمانی گیانی لە دەستدا.

سەڵاح حسێن تەمەنی 37 ساڵە و ماوەی دوو ڕۆژە بەشداری پاڵەوانێتی لەشجوانی عێراقی کردووە بۆ کێشی قورس، بەڵام پلەی سێیەمی بە دەستهێناوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو یاریزانە لەشجوانییە لە جێشتخانەیەک جەڵتەی مێشک لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندیکرد بە سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانییەوە، بەڵام ڕایانگەیاند هیچ کەسێک بەو ناوە بە ئۆتۆمبیلی ئامبوڵانس نەگوازراوەتەوە.

 سەڵاح حسێن یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانەکانی لەشجوانی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و چەندین جار بەشداری پاڵەوانێتییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبیی کردبوو.

Image

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share