ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاند

ئیتاڵیا و هۆڵەندا سزایان بەسەر ڕوسیادا سەپاند و یەك ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆی سەرمایەدارانی ڕوسیایان بلۆككرد.

ماریۆ دراگی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا زیاتر لە 800 ملیۆن یۆرۆی سەرمایەدارانی ڕوسیایان بلۆككردووە و ئەو هەنگاوەش لە چێوەی سزاكانی یەكێتیی ئەوروپا بۆسەر ڕوسیادایە”.

ئاماژەی بەوە كرد، “ئیتاڵیا بەردەوامە لە گەیاندنی هاوكارییە ماددی و مرۆییەكان بە ئۆكرانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەكانی لە یەكێتیی ئەوروپا”.

هاوكات وەزیری دارایی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، “400 ملیۆن یۆرۆی ڕوسیا لە هۆڵەندا بلۆككراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share