ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا

 بەپێی رێکەوتنێک ئەمڕۆ ئاگربەستێک بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە بەشی باشووری کەرتی غەززە راگەیەندرا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئیسرائیل و میسر و ئەمریکا رێکەوتنێکیان واژوو کردووە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی لە بەشی باشووری کەرتی غەززە.

بەپێی رێکەوتنەکە ئاگربەستەکە لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی بە کاتی فەلەستین دەستپێدەکات و ماوەی پێنج کاتژمێر دەخایەنێت و لەو نێوەندەشدا دەروازەی رەفح دەکرێتەوە.

لە ئێستادا 2.3  ملیۆن هاوڵاتیی فەلەستینی لە کەرتی غەززە گیریان خواردووە و بەدەست نەبوونی ئاو و خۆراک دەناڵێنن

بابەتی پێشتر

شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share