بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر لە ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا 75 هه‌زار و 569 گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه تەنھا لە بازگەکان کە گەشتیاری ناوەراست وخوارووی عیراقن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، لەسەر هاتنی گەشتیاران ڕایگەیاندووە، ” له‌گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێکهێنراوە، بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان بۆ دڵنیابوون لە کردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە رووی گەشتیاران لە رۆژانی جەژنی قوربان، هەروەها لیژنەیەکی تایبەتیش لەبازگەکان هەیە بۆ پێشوازی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بەگەشتیاران”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لە قەزا و ناحییەکان ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردنی گه‌شتیاران كراوه و ڕه‌وچاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیارنیش كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە پارێزگای ھەولێر 40 هه‌زار تەختی نووستن ھەیە و زیاتر لە 3 هه‌زار کەپری گەشتیاری لە سنووری قەزا و ناحییەکانی پارێزگای هه‌ولێر بوونیان هەیە.
بەهۆی ڕێکارەکانی ڕێگری‌کردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، جەژنی ڕەمەزان ڕێگە بە گەشتیارانی عەرەب نەدرا سەردانی هەولێر بکەن، چاوەڕێ دەکرێت جەژنی قوربانی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ئەو پارێزگایەی هەرێم بکەن.