ئێران ئامادەیە هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە بگەڕێنێتەوە نەخۆشخانەکانی خۆی

دوای خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم نوسینگەی یوئێن لە هەولێر، کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ئامادەیی دەربڕیووە، کە ئەو هاوڵاتییە بگەڕێنێتەوە نەخۆشخانەکانی خۆی.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر چاودێری ڕەوشی تەندروستیی ئەو هاوڵاتییەی خەڵکی شاری بۆکان دەکات و داواشی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کردووە، بەدواداچوونی وردبکات لەو ڕوداوە.

ڕۆژی سێشەممە 18ی ئایار، هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “بەهزاد مەحمودی” لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دوای ڕوداوەکە هاوڵاتییان گلەییان لە یوئێن کرد، کە کەمتەرخەمبووە لەکاتی ڕوداوەکەدا.

هەر ئەمڕۆ کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە هاوکاری خەڵکی دیکە گەیاندوومانەتە نەخۆشخانە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە وێبسایتی یونامی (نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق) بڵاوبۆتەوە تێیدا هاتووە، “ڕوداوی خۆسوتاندنی پەنابەرە ئێرانییەکە ئێمەی نیگەران کردووە و تیمی پزیشکی ئێمە لە کاتی خۆسوتاندنی گەنجەکە گەیشتە شوێنی ڕوداوەکە و پەنابەرەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە”.

بابەتی پێشتر

هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی حزبەکانی دیموکرات بەردەوامی هەیە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ پلاسخارت: هاوکارمان بن لە بەرەوپێشبردنی ڕێچکەی چاکسازی و ئازادیی ڕادەربڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share