فازڵ نەبی: سودانی وتوویەتی سێ مووچەی دیکە دەنێرم

فازڵ نەبی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ وەزیرە کوردەکان، سودانی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وتوویەتی تا کۆتایی ئەمساڵ سێ مووچەی دیکە دەنێرێت.

فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەفتەی رابردوو کاتێک سودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەوە پێیوتبوون،”باسی مووچە مەکەن، هەموو مانگێک مووچە لە کاتی خۆیدا دێت”، ئەمە بە مانای ئەوە دێت بە ناڕاستەوخۆ وتوویەتی لەو پێنج مووچەیەی ماوە سێ مووچەی دیکە دەنێرم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی قسەکانی سودانی لە مانگی 11 مووچەی مانگی 9 و لە مانگی 12 مووچەی مانگی 10 دەنێرێت و دوو مووچەکەی تر دەفەوتێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم هۆشداریدەدات.. حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لە سلێمانی و هەولێر تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك لە حاڵەتەكانی كۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەكان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر…
Total
0
Share