فێستیڤاڵی لەیلوون بۆ فیلم لە عەفرین بەڕێوەدەچێت

بڕیارە 21ی ئەیلول فێستیڤاڵی لەیلوون بۆ فیلم لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت و داوا لە فیلمسازانیش دەکرێت بەرهەمەکانیان ڕەوانەی پێگەی فێستیڤاڵەکە بکەن.

بەڕێوبەرانی هونەری فێستیڤاڵەکە مەرجەکانی وەرگرتنی فیلمیان ئاشکراکردووە و بڕیارە کورتە فیلمەکان لە سەرووی 45 خولەکەوە وەرنەگیرێت، هاوکات فیلمە درێژەکان دەبێت 60 بۆ 120 خولەکدا بن و فیلمی دیکۆمێنتارییەکان نابێت لە 100خولەک زیاتر بن.

بەشێک لە کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان سازدانی ئەم فێستیڤاڵە بە هۆکاری سیاسی و سڕینەوەی دەنگی کوردانە لە فیلمەکان لەلایەن تورکیاوە دادەنێن و پێیان وایە یەکێک لە مەرجەکانی وەرگرتنی فیلمەکانیش کە دەڵێت پێویستە لە 2017 بۆ 2020 بەرهەم هاتبن، مەبەست لەو کاتەوەیە کە تورکیا دەستی بەسەر عەفریندا گرتووە.

فێستیڤاڵەکە ڕۆژی 21ی ئەیلولی 2020 بەڕێوە دەچێت و بەشێک لە دادوەرەکانیش ئێرانین، یەکێک لە دادوەرەکان تورەج ئەسڵانییە کە یەکێکە لە دەرهێنەرە ناسراوەکانی سینەمای ئێران.

ئەم فێستیڤاڵە یەکەمین خولی لە ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵ بە ناونیشانی “تەنها بە یەک گوڵ، گوڵستان دروستنابێت” فێستیڤاڵەکە کارەکانی دەستپێدەکات.

بابەتی پێشتر

كاردانەوەكانی پاش واژووكردنی ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی

بابەتی دواتر

پرۆژەیاسای 'لە ئەستۆكردنی فەرمانبەران' دەتوانێت سامانی بەهەدەردراو بگەڕێنێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share