مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن

لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ داواکاریی دامەزراندنیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا، هەڕەشەی ئەوەیان كرد، ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە بایکۆتی سەرتاسەریی پرۆسەی خوێندن دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بەناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستانەوە ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و دوای پشووەکانی هەڵبژاردن بەرفراوانتری دەکەن، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەشیاندا بایکۆتی سەرتاسەریی پرۆسەی پەروەردە دەکەن.

بەپێی وتەی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی گردبوونەوەكەی سلێمانی، لەسەرتاسەری هەرێم نزیكەی 20%ی میلاکی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی وانەبێژن.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە پارێزگای کەرکوک مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی کوردی، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردین لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان کرد، یەکێک لە مامۆستایانی وانەبێژی ناو گردبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە لەم دۆخەدا تەنانەت ناتوانین بەپێی ئەو توانایەی هەمانە وانە بە خوێندکارەکانمان بڵێینەوە”.

مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی گەرمیان لە گردبوونەوەیاندا دژی دانەمەزراندنیان ڕایانگەیاند، “بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەین، چونکە هیچ لایەن و کاندیدێک گرنگیی بە کێشەکانمان نەداوە، لەئەمڕۆشەوە بەردەوام دەبین لەسەر چالاکییەکانمان تاوەکو وەڵاممان دەدرێتەوە”.

پێشتر بەبڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان کران بە هەمیشەیی و ماوەی گرێبەستەکانیان وەک خزمەت بۆ هەژمارکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: باندێکمان دەستگیرکرد کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: باشترین ڕێگا بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاترە

جێگری سەرۆك وەزیران جەختدەكاتەوە باشترین ڕێگە بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات گەشەپێدانی ئابوری و بەهێزكردنی…
Total
0
Share