بیڵ گەیتس مەترسیی نوێ ئاشکرا دەکات کە لەداهاتوودا هەڕەشەیە بۆسەر مرۆڤایەتی

بیڵ گەیتس، ملیاردێری ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوبات ڕایگەیاند کە مرۆڤایەتی ڕوبەڕووی هەڕەشەی بوکوژی مەترسیدار دەبێتەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا.

پێگەی ئێکسپرێسی بەریتانی لە زاری بیڵ گەیتسەوە بڵاویکردەوە، “یەکێک لەو هەڕەشانەی ڕوبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە کێشەکانی گۆڕانی کەشوهەوایە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی گۆرانکارییەکانی کەشوهەواوە ساڵانە زیاد دەکات و بەردەوامیش زیاتر بەرزدەبێتەوە، ژمارەیان زیاتر دەبێت لەوانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە”.

بەپێی لێدوانەکانی بیڵ گەیتس، “یەکێکی دیکە لەو هەڕەشانەی مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی دروستدەکات تیرۆری بایۆلۆجییە، بەهۆی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی نوێی دژبە مرۆڤایەتی”.

پێشتریش بیڵ گەیتس هۆشداریی دابووە جیهان لە پەتا ڤایرۆسییە کوشندەکان، دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەبێ ئەوەی جیهان بچێتە ناو جەنگ و پێکدادانی سەربازییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزیری تەندروستی: ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند هەفتەی داهاتوو ‏دەگاتە هەرێم

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەرچەندە جەختدەکاتەوە بەپێی…
Total
0
Share