شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و یەپەشەدا ڕوویدا

ئەمڕۆ لە نزیک شەنگال شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی پاراستنی شەنگالدا ڕوویدا.

بەپێی سەرچاوەکان، کاتژمێر 05:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنونێ نزیک بە شەنگال شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و یەپەشەدا ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەكان كە تۆڕی میدیایی ئێستا لە دانیشتووانی ناوچەكەوە بەدەستی گەیشتووە، ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق چەندجارێک داوای لە ئاسایشى ئێزیدخان کردووە ناوچەکە چۆڵبکەن تاکو ئەمان بچنە شوێنیان، بەڵام داواکە لەلایەن هێزەكەوە ڕەتکراوەتەوە.

پاش ڕەتکردنەوەکە، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و دواتر هێزێکی پاراستنی شەنگالیش گەیشتوونەتە جێگەی پێکدادانەکە، هاوکاتیش هێزی زیاتری سوپای عێراق گەیشتووە و شەڕەکە فراوانتر بووە.

دروستبوونی ئەو شەڕە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا ئوتۆمبێلی بە ساغی نەهێشتووە !

بابەتی دواتر

تورکیا: بە هاوکاری دۆستانمان ئەم هێرشەمان دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share