کەشناسیی سلێمانی: شەوی ڕابردوو 35.5 ملم باران باریوە

بەڕێوبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند کە بڕی 35.5 ملم باران باریوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاسۆ کەمال، بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی وتی، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڕی 35.5 ملم بارانباریوە، لەکاتێکدا ئەم ڕێژەی بەرانبارینە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕێژەیەکی زۆرە”.

بەڕێوبەری کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ساڵی ڕابردوودا تاوەکو ئەم بەروارە بڕی 72.2 ملم باران باریبوو بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی باران چەند ڕۆژێک دواکەوت بۆیە ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ کەمترە و تاوەکو ئێستا 36.2 ملم باران باریوە.

ئاسۆ کەمال دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکانی ئێمە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، ئەمەش دڵخۆشکەرە ئەمساڵیش هەمان ئەو ڕێژە بارانەی لە ساڵی ڕابردوودا باریوە تۆماریبکەین.

لە ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانییدا لە ناوچەی قەرەداغ تۆمارکراوە و بڕەکەی زیاتر لە 307.5 ملم بووە

بابەتی پێشتر

عێراق.. دەستبەسەر 13 ملیار دیناری ساختە و ئامێرێکی چاپکردنی دراودا گیرا

بابەتی دواتر

هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی بە هەمان توانای پێشوو دەستپێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share