هەزار و 283 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كران

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا هەزار و 283 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، 23 كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان هەزار و 283 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، زۆرترین ژمارەی توشبوون لە پارێزگای هەولێر بووە كە 486 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 36 كەسن”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا 23 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، 6 توشبوو لە هەولێر، 11 كەس لە سلێمانی، 2 كەس لە پارێزگای دهۆك و لە پارێزگای هەڵەبجەش 2 كەس لە ڕاپەڕینیش 2 كەش”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 333 كەس.

كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 2 هەزار و 377 كەس، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون كە هەزار و 150 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەر کەسێک ڤاکسین وەرنەگرێت ڕێگەی پێنادرێت لە شوێنە گشتییەکان کاربکات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئەوانەی مەترسین بۆ تووشبوونی هاوڵاتییان ئەگەر ڤاکسین…
Total
0
Share