پێگەی ڕاهێنەران لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

چاودێرانی تۆپی پێ چاوەڕوانی زەمینلەرزەیەکی گەورە دەکەن لەسەر ئاست و پێگەی ڕاهێنەران.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، داهاتووی کریستۆف گالیتیێ لە پاریس سان جێرمان ناجێگیرە، پەیوەستە بە ئەنجامی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بایرن میونشن.

جارێکی دیکە ناوی زینەدین زێدان گەڕاوەتەوە نێو باسەکە، لە ئەگەری شکستهێنانی پاریس لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەگەرێکی بەهێز هاتووەتە ئاراوە “زیزۆ” جێگەی گالیتیێ بگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی ” caughtoffside” نووسیویەتی، دوای شکستە قورسەکەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، گومان لەسەر داهاتووی یۆرگن کلۆپ دروستبووە.

ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن دوای یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16) دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات، لە بەرامبەردا یانە سوورەکەی ئینگلتەرا بیر لە دابینکردنی جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری بایرن میونشن دەکاتەوە، کە بە هەمانشێوە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەی دووچاری کێشە بووە.

بابەتی پێشتر

یونایتد دەرگای بە ڕووی گارناچۆ-دا داخست

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی بۆ هاوڵاتییان:<br>"وەسڵی گۆڕینەوەی دۆلارمان بۆ بهێنن قەرەبووتان دەكەینەوە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرشلۆنە چی دەگوزەرێت

شەوی ڕابردوو بەرشلۆنە لە یەك كاتدا خەریكی ئەنجامدانی كۆمەڵێك كار بوو بۆ ئەوەی پێش دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ پێكهاتەیەكی…
Total
0
Share