راپۆرتێک: ئەمریکا بەهێزترین سوپای لە جیهاندا هەیە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان بۆ بەهێزترین سوپاکان، ئەمریکا لە پلەی یەکەمدا دێت.

راپۆرتەکە لەلایەن پێگەی Global Firepower ی تایبەت بە کاروباری سەربازی لەسەر بنەمای 60 پێوەری جیاوازی مرۆیی و لۆجستی ئەنجامدراوە و تێیدا هاتووە، ئەمریکا لە پلەی یەکەمی بەهێزترین سوپای جیهاندا دێت، روسیا پلەی دووەم و چین پلەی سێیەمی گرتووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە هەریەکە لە وڵاتانی هیندستان، کۆریای باشوور، بەریتانیا، فەرەنسا، ژاپۆن، تورکیا و ئیتاڵیا پلەکانی چوارەم تا دەیەمیان گرتووە.

سەبارەت بە سوپای وڵاتە عەرەبییەکان راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، میسر لە پلەی یەکەمدا دێت سعودیە و جەزائیر پلەی دووەم و سێیەمیان گرتووە و عێراقیش لە پلەی چوارەمدا دێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی: ئەمریكا لە پارێزراویی پارە و یەدەگی دەرەكیی عێراق دڵنیایكردینەوە

بانکی ناوەندیی عێراقی ئاشکرایکرد، پارە و یەدەگی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزراوە و ناتوانرێت دەستیبەسەردابگیرێت.…
Total
0
Share